-سەنتەری میترۆ راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستانی ٢٠٢٠. بڵاو دەكاتەوە لەسلێمانی- هۆتێل رامادا- کاتژمێر١١:٠٠، بە ڤیدیۆ
– گروپی شاخەوانی کەلار هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی چالاکیەکی ژینگەیی لای زانکۆی گەرمیان. کاتژمێر ٩:٠٠، بە ڤیدیۆ
-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ٣٠مین ڕۆژیدا بەردەوامە
-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٥١مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات
-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ڕۆژی ٤٦مینیدا بەردەوامە
-کەمی بارانبارین لەمساڵدا، کاریگەری نەرێنی کردووەتەوە سەر ئاوی بەنداوەکان و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی کفری و دەربەندیخان ڕایدەگەیەنن، بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاوی ژێر زەوی کەمی کردووە و گرفتی درووستکردووە.بەڤیدیۆ
– لە تەنیشت و سێبەری تەلارە بەرزەکانی بازاڕی سلێمانیدا، سەدان کاسبکاری بەتەمەن هەن، کە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیان و نەبوونی شوێنکارێک کاری دەستگێڕی دەکەن، کە وێڕای ئەو رەنجە زۆرەی دەیدەن ڕۆژانە بڕێکی کەم پارە پەیدا دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن تەنها بەشی ئەوە دەکات ئەو ڕۆژە پێی بژین.بەڤیدیۆ
– کامپی هۆڵ کە ٦٣ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی تێدا جێگر بوون، بووەتە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا ٨٢ کەس لەو کامپە لە لایەن کەسانی نادیارەوە کوژراون.بەڤیدیۆ