-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ٣٦مین ڕۆژیدا بەردەوامە
-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٥٧مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات
-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ڕۆژی ٥٢مینیدا بەردەوامە
-سەعید ساعیدی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەنەکە، دەستگیرکردنی چالاکوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە قڕکردنی سیاسی لەو بەشەی وڵات ناوزەد دەکات و سەرنج ڕادەکێشێتە سەرئەوەی، کە دەسەڵاتی ئێران دەیەوێت گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران چاوترسێن بکات.
– بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، هاتنی شاندی سەربازیی دەوڵەتی تورک بە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکست و قەیرانە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکانی ئەو وڵاتە و لە ناوبردنی دۆزی ڕەوای کورد دەزانن، هۆشداری بە هەموو لایەنەکان دەدەن، کە نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو شاندە و داوای هەڵوێست لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن.