-لە بناری قەندیل ئاهەنگی سەرکەوتن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە ساز دەکرێت و لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە پەیکەری شەهید هەڵمەت دادەنرێت..بەڤیدیۆ
-لە هۆتێل داوا لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی دابین هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێکی یەک ڕۆژیی لە باری توندوتیژیی سێکسی لە شوێنی کارکردن، کاتژمێر ٩:٠٠ دەست پێدەکات..بەڤیدیۆ
-لە پارکی نالی لە شاری سلێمانی، دژی دەستدرێژی سێکسی بە ناوی هاوسەرگیریەوە، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١١:٠٠…بەڤیدیۆ
لە شارۆچکەی کەلار، ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و ڕێکخراوی خانزاد، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ ژنانی بەهرەمەند دەکەنەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠…بەڤیدیۆلە پارکی لای پەیکەری ئازادی لە شارۆچکەی کەلار ڕێکخراوەکانی ژنان، لە ژێر دروشمی ( دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان بە ناوی ھاوسەرگیریەوە ڕابگرن) ڕێکخراوەکانی ژنان گردبوونەوەیەکی جەماوەریی ئەنجام دەدەن، کاتژمێر ١١:٠٠.
بهڕێوهبهری خوێندنی كوردی لە شاری کەرکوک، یهكهمین زهنگی دهستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢-٢٠٢١ له هۆڵی دواناوهندیی (ئاڵا)ی كچان لێدهدات، کاتژمێر ١٠:٠٠.
تەرمی بڵێسە عومەر سابیر چالاکوانی سیاسی دەگاتەوە ڕانیە، کاتژمێر ١٠:٠٠ لەمزگەوتی مستەفا عەلی نوێژی لەسەر دەکرێت، دواتر لەگۆرستانی گەورەی ڕانیە بەخاک دەسپێردرێت.
-شاندی کەنەکە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان کۆدەبێتەوەکاتژمێر ٢:٠٠ لە جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ