– لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بەژنان، بەشی یاسا و کۆمەڵایەتیی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی ژنانی کوردستان بەهاوکاری لقی شارەزووری یەکێتی ژنان، سیمینارێک بەناونیشانی “یاسای تووندوتیژیی خێزانی” ڕێکدەخات، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە مەکتەبی شارەزووری یەکێتی ژنان.
– کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەوڵێکی پەرلەمان بۆ پرساندنی وەزیری سامانە سروشتیەکان دەخاتەڕوو، لە کۆنگرەکەدا هۆکارەکانی پرساندن و ڕێوشوێنە یاساییەکان و بەڵگەو دۆکیومێنتەکان بۆ کەناڵەکان شیدەکرێتەوە، لە بینای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ لە گەڕەکی کازیوە.
– کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ٤٣٠ کۆچبەر لە بیلاڕووسیاوە دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن.