کۆمەڵەیەکی ڕۆشنبیری لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و شارەزا لە بوارە جیاوازەکان دروستبونی خۆیان راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بوارە جیاجیاکان، کۆمەڵەیەکی ڕوناکبیری و ڕۆشنبیرییان ڕاگەیاند، دەڵێن ئامانجیان ڕێکخستی کۆمەڵگا و چارەسەرکردنی قەیرانەکانە.
هێمن قاسم، مامۆستای زانکۆ بەیاننامەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکەیانی خویندەوە کە تیایدا هاتبوو: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کوردستان ، وەک کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و خەڵکی ڕۆشنبری و خەمخۆری ئەم نیشتیمانە، دوای زنجیرەیەک کۆڕ و کۆبونەوە لە شاروشارۆچکەکان، گەیشتینە ئەو بڕوایەی پێویستمان بە کۆبوونەوەیە لە دەوری یەک پڕۆژە و یەک چەمک کە دوور بێت لە کاری سیاسی و حزبی و ئایدۆلۆژی.
ڕوونکردەوە: ئامانج لە دامەزراندنی کۆمەڵەکە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و نیشتیمانەکەمانە، بەیەکەوە کۆمەڵەی ڕووناکبریی و هۆشیاری کوردستان ڕادەگەینین.
ها-ع