١٨ڕێکخراویی مەدەنیی ڕۆژئاوای کورستان و جیهان، لەسەر پێشوازکردن لە سەرۆکی چەتەکانی سوریا لە هەولێر ڕایدەگەیەنن، کە ئەو کەسەی لە هەولێر پێشوازیی لێدەکرێت دەستی بە خوێنی هەزاران کورد و غەیرە کورد سوورە و شوێنی ئەوانە پشت شیشەکانی زیندانە، نەک سەر خاکی پاکی کوردستان.
سەردانەکەی نەسر حەریری سەرۆکی چەتەکانی سوریا بۆ هەولێر و پێشوازی کردن لێی لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئەنەکەسە لە هەولێر، کارادانەوەی لێکەوتەوە.
لەو چوارچێوەشدا ١٨ڕێخکراوی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان و جیهان، بانگەوازییەک ئاڕاستەی گەلی باشووری کوردستان، حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دەکەن و ڕایدگەیەنن کە ئەم سەردانەی نەسر حەریری بۆ هەولێر و پێشوازیی کردن لێی لەلایەن بارزانییەکان و ئەنەکەسەوە، سوکایەتیی کردنە بە گەلی کورد، شەهیدان و مرۆڤاتی بە گشتیی.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەسر حەریری و شاندەکەی یاوەری کە دەستیان لە خوێنی هەزران کورد و غەیرە کورددایە، پێی پیسی خۆیان ناوەتەسەر خاکی پاکی کوردستان و پێشوازیی کردن لەوانە مایەی شەرمەزارییە بۆ حکومەتی هەرێم و بەرپرسەکانی، هاوکات سوکایەتیە بە گەلی کورد، شەهیدان و سەرجەم مرۆڤایەتی و ڕەواکردنی ئەو تاوانانەیە کە چەتەکان ڕۆژانە پێکیدێنن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەو کەسانەی کە لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی لەدژی مرۆڤاتی تاوان پێکدێنن و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا تاوانەکانیان بە بەڵگەکراوە، جێگای ئەوان سەر خاکی پاکی کوردستان نییە، بەڵکوو پشت مێڵەکانی زیندان و پێش دادگای نێودەوڵەتییە.
ناوی ڕێکخراوەکان وەهایە:
کۆمەڵەی پاراستنی گەلانێک کە لەژێر هەڕەشەدان-ئەڵمانیا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی یاسایی، دەستەی یاسایی کوردی، ڕێکخراوەکانی ئێزدییەکان، ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، عەفرین میدیا سەنتەر، یەکێتی پارێزەرانی عەفرین، ڕێکخراوەی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی شەهبا، ناوەندی بە دێکۆمێنت کردنی پێشێلکارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی مەهاباد، فۆرمی ئەڵمانی – کوردی، کۆمەڵەی کۆمەڵگای کورد لە شوتگارت، یەكێتی ئێزدییانی سوریا، ڕێکخراوەی کۆمەڵگای مەدەنی کورد لە ئەوروپا، گروپی خەبات بۆ عەفری، عەفرین پۆست، کۆمەڵەی هیوای کوردی-بەلجیکی، تۆڕی کوردیشچ ئانتەننا.
ش.ف