کەجەدەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە دۆخی پەتای کۆرۆنادا خۆیان بەهەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بگەیەنن، لە ٣ی ئازاردا و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی بروکسل لە یوتیوب کەناڵێک بە ناوی (KCDK-E TV) دەکەنەوە.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) رۆژی چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی بروکسل کەناڵی یوتیوبی KCDK-E TV دەکاتەوە. کەناڵەکە بە بەرنامەی “شوێنپێی ڕاستیی” دەست بە پەخش دەکات.
کەجەدەکە ئەوروپا لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “لە قۆناغی پەتای هەمەگیردا دانوستان و پەیوەندییەکان سنووردار بوونەتەوە، بۆیە بە پێویستمان زانی چالاکتر ئامێرە نوێکان بۆ دانوستان و پەیوەندییەکان بەکاربهێنین. لە دژی پڕوپاگەندە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە میدیا جۆراجۆرەکاندا و بۆ ئەوەی راستییەکان بخرێنەڕوو و پێشکەش بکرێن و زانیاریی بدرێت، بە ناوی KCDK-E TV کەناڵێکی یوتیوب دەکەینەوە”.
ئەوەش هاتوە”وەک ئامێرێکی دانوستاندنی میدیای دیجیتاڵ، ئێمە دەزانین کاریگەرییەکی زۆری هەیە، بۆ ئەوەش تاوەکو ئێمە راستی و حقیقەت بە گەلەکەمان بگەیەنین، ئێمەش بە ئامێرە جیاجیاکانی میدیای دیجیتاڵ دەستمان بە خەباتێکی کاریگەری کردووە”.
وەک خۆیان ئاماژەیان پێکردوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەو کەناڵە ئەوەیە، بەشداریی میوان و بابەتی جۆراوجۆر گفتوگۆ و شیکاری و لێکدانەوە لەبارەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆشنبیریی و سیاسییەکانی گەلەکەمان لە ئەوروپا بکرێت و لەو ڕێگەیەوە خۆی بگەیەنێتە لای بینەرانی و بیسەرانی.
یەکەم بە رنامەی کەناڵەکە بە ناوی “شوێن پێی ڕاستیی” بە پێشکەشکاریی کەرەم چفتچی و بە بەشداریی هاوسەرۆکی کەجەدەکە ئەوروپا یوکسەل کۆچ دەستپێدەکات، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی “تێکشکاندنی دەوڵەتی تورک لە گارە و هەوڵە تێکدەری و ئاژاوەگێڕییەکانیان لە ئەوروپا” دەکرێت.
ش.ف