ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ۱۸ ساڵ لە ڕووباری خابوور لە شاررۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، خنکا.
بەپێی ئەو زانیارییانە، موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ڕۆژنیوزی داوە، گەنجەکە دانیشتووی کۆمەڵگەی میسریکێ بووە و بۆ مەلەکردن چووەتە ڕووباری خابوور.
تەنها لە ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک ٢٣ هاوڵاتی لە ئاودا خنکاون و ٣٥ کەسیش لە خنکان ڕزگار کراون.
ش.ف