-لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی پانێڵێک لەسەر یاسای هەڵبژاردن بە بەشداریی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٣:٠٠…بەڤیدیۆ
-لە کۆمەڵگەی بەڕێوبەرایەتی بازرگانی سلێمانی کۆڕێک لەسەر فیدڕاڵیەکان بەڕێوەدەچێت بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندام پەرلەمانی عێراق و حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر ١٢:٠٠…بەڤیدیۆ
-دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی خۆپشاندان لە پێش بینای نوسینگەی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر ٩:٣٠ .
-شاندی مەخمور کاتژمێر ١١:٠٠ سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات، لە سلێمانی..بەڤیدیۆ
–لە هەشت مانگی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها سێ مووچەی مووچەخۆرانی دابەشکردووە، لەو سێ مووچەیەش دوو مووچەیان هەریەکەی ٢١٪ی لێ بڕیوە، کە کۆی بڕی پارەی هەردوو لێبڕینەکە بریتییە لە ٣٤٨ ملیار دینار.
–زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە ئەحمەد كایار، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشور، لە شاری سلێمانی بێسەروشوێنەبووە و سەرەڕای ئەوەی نوێنەرایەتی هەدەپە سەردانی وەزارەتی ناوەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانیانی كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپەش لە باشوری كوردستان، دەڵێت: هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی بەردەوامە و بەڵگەی زۆر هەیە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بیانەوێت دەتوانن چارەنوسی کایاری پێ دیاریی بکەن…بەڤیدیۆ