KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 22, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بەغدا بۆ ناردنی پشکی هەرێم مەرجی هەیە و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت سازش ناکەن

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
05/12/2020 - 8:02:53 pm
لەناو كوردستان, گشتی
0 0
A A
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندەکە

کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندەکە

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵ ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا بۆ ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو، شاندە هونەریەکەی حکومەتی هەرێم دووبارە بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە هەولێر کە ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدان، عێراق مەرجی هەیە بۆ جێکردنەوەی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە و حکومەتی هەرێمیش دووپاتیدەکاتەوە سازش لە ماف و شاییستە داراییەکانی هەرێم ناکات.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵ دواخرا بۆ ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو، بۆ ئەوەی سەرەتا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر بدرێت کە تا ئێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە چوارچێوەیەک بۆ خەرجییەکان دیاری بکات و کورتهێنانێکی ئاسایی هەبێت، هەرچی پەیوەستە بە هەرێمیشەوە کە بە وتەی پەرلەمانتارێکی کورد، تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە جگە لە تاوتوێکردنی دوو پێشنیار کە یەکێکیان ڕادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکانە کە هەرێم خۆی خەرجی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ بگرێت، دووەم پێشنیاریش ڕادەستکردنی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکانە بەمەرجێ عێراق خەرجی کۆمپانیان بدات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “مەرج نییە هەردوو پێشنیارەکە لەناو پەرلەماندا دەنگیان لەسەر بدرێت، بەهۆی بێبەڵێنی حکومەتی هەرێمەوە لە ڕێکەوتنەکانی پێشوودا، هەربۆیە شاندەکەی هەرێم نامەیەکیان هێناو نامەیەکیان لەگەڵ خۆیان بردەوە”.

هەر ئەمڕۆ شاندە هونەریەکەی حکومەتی هەرێم کە ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدان، گەڕانەوە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا کۆبوونەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمن بۆ مانگی ئۆکتۆبەر کە تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی نەیناردووە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، جەخت لەوە کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە، ئەمە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش و حەوتی ئەمساڵ.

لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیشەوە جوتیار عادل، دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

بەڕای پەرلەمانتاران، بەردەوامی گفتوگۆکان لەنێوان هەرێم و بەغدا تەنها کات کوشتنەو لە کۆتاییدا هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەوپێیەی هەرێم ناچێتە ژێر باری ڕێککەوتنەکان و جدی نییە لە چارەسەرکردنی پرسی نەوت و سەرچاوەی داهاتەکانی، ئەوەش بۆ فشاری دەوڵەتی تورکیا دەگەڕێننەوە لەسەر هەرێم کە بێ ئاگاداری بەغدا ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵییان واژۆ کردووە و لەبری ئابووریی سەربەخۆ، هەرێم کەوتووەتە سەر ساجی عەلی.

ی. ک

دواتر

گەنجانی وڵاتپارێز: تورکیا دەیەوێت کارە تەواو نەکراوەکەی لە شەنگال تەواو بکات

پێشتر

دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی ڕانیە بۆ نزیکە ٢٥ کەس بەرزبوەوە

بابەتی پەیوەندیدار

سەعید ساعیدی

ساعیدی: دەسەڵاتی ئێران بەدەستگیرکردنی کوردان گەلانی دیکە چاوترسێن دەکات

22 كانونی دووه‌م 2021
کۆبوونەوەیەکی شاندەکە و بەرپرسانی هەرێم

لایەنەکان داوا دەکەن هەرێم نەکەوێتە ژێر کاریگەریی دەوڵەتی تورکەوە

22 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

هەپەگە: لە چالاکییەکدا ٦ داگیرکەر سزادران

بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ٣٥ ڕۆژە چالاکی مانگرتن بەردەوامە

پێشتر
خۆپیشاندانەکەی ئەم ئێوارەیە

دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی ڕانیە بۆ نزیکە ٢٥ کەس بەرزبوەوە

زۆرترین خوێندراو

سەربازانی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی عێراق

عێراق بە داواکەی تورکیا ڕازی نەبووە بۆ هێرشێکی دیکە بەرامبەر پەکەکە

21 كانونی دووه‌م 2021

تورکیا هەوڵەکانی بۆ هێرش و پەلامارێکی دیکە لەناو خاکی عێراق و باشووری کوردستان بەبیانووی پەکەکە چڕ کردووەتەوە، عێراقیش تا ئێستا...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

21 كانونی دووه‌م 2021

ماوەی سێ ڕۆژە دوو پێشمەرگەی یەنەکە بە تۆمەتی ڕاوکردن، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر کراون، کەسوکاری پێشمەرگەکانیش دەڵێن:...

زەنگ

ئەمەل سەعید کوردە لە نوێترین بەرهەمیدا زەنگ بۆ دەسەڵاتداران لێدەدات

21 كانونی دووه‌م 2021

ھونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، لە نوێترین بەرهەمی گۆرانیدا "زەنگ" بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لێدەدات و لە ڕێگەی بەرهەمەکەیەوە ڕەخنە لە...

ئەرشیف

هەپەگە: لە چالاکییەکدا ٦ داگیرکەر سزادران

21 كانونی دووه‌م 2021

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی بارەگای سەربازیی داگیرکەران لە ناوچەی شەمزینان چالاکییەکیان ئەنجامدا و ٦ سەربازی داگیر کەر سزادران. گەریلاکانی...

شەهید پێش سەردانی ڕۆژئاوا

دەلیل لە ڕانیە لەدایکبوو، لە کۆبانێ گیانی بەختکرد

20 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز- محەمەد حەسەن دەلیل لە ڕانیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی پێ قبوڵ نەکرا و خۆی گەیاندە ئەوێ و لە نزیک...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke