KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

تارمایی سەردەشت عوسمان

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
05/05/2022 - 8:15:30 am
لەناو گشتی
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

دوای ١٢ ساڵ لە تیرۆرکردنی، تارمایی  سەردەشت عوسمان لە ماڵی بارزانی نابێتەوە و لە هەرکوێ دەرفەتێک هەبێت، سەردەشت دێتە گۆ و قسەی خۆی دەکات.

لە سەردەمێکدا کە توڕەیی لە هەموو سوچ و کۆڵانەکانی ئەم هەرێمەدا بەرامبەر خراپی سیاسەتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و لە بەرامبەریشدا ئەشکەنجە و کوشتن گەیشتبوونە لوتکە، سەردەشت وەك كوڕێكى بێ باکی شەقامەكانى هەولێر دەردەکەوێت.

جیاواز لە قەڵەمەکانی دیکە، سەردەشت بە تەمەنێکی کەم و لە نزیکەوە جاڕی شکاندنی بتەکانی دا، بە دەنگی بەرز هاواری ئازادیی دەکرد.

ڕۆژنامەنووسی لاوی هەولێر سەردەشت عوسمان، خوێندکاری کۆتا ساڵی زمانی ئینگلیزی بوو لە زانکۆی سەلاحەدین، ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لەشاری هەولێر لەدایکبووە.

ساڵی ٢٠٠٤-ەوە دەستی بە نووسین و کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە، لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە، هەواڵ و وتار و بەدواداچوونەکانی لەسەر بارودۆخی عێراق و کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

خەونی سەردەشت

سەردەشت عوسمان بەنووسینە ڕەخنەییەکانی لەدەسەڵات و حکومەت دەناسرایەوە، بەتایبەت لە بنەماڵەی بارزانی، لەنووسینێکدا بەناونیشانی “من عاشقی کچەکەی بارزانیم”، تەنزئامێزانە ڕەنخەی توند لە ماڵی بارزانی دەگرێت، دەیەوێت نیشانی بدات دەسەڵاتدارانی هەرێم چۆن لەڕێگەی بەکارهێنانی پلە و پۆستەوە، جیاوازییەکی گەورەی چینایەتییان دروستکردووە و بەدیواری کۆشک و تەلارەکانیان سنوورێکی بێکۆتایان لە نێوان خۆیان و خەڵکدا خوڵقاندووە.

لەدوای ئەم نووسینە بووە ئامانجیان و چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، بەڵام هیچ کاتێک هەڕەشە و فشارەکان چۆکیان پێدانەدا و دەستبەرداری ئەو ڕێگە سەخت و پڕ مەترسییە نەبوو، کە هەڵیبژاردبوو.

لەدوای ئەو هەڕەشانە سەردەشت لەژێر ناونیشانی ‘یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا’، نووسیویەتی:”هه‌رچی بێت من له‌م شاره‌ ناڕۆم و له ‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم، ئه‌زانم ئه‌مه ‌یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه ‌كه ‌له‌ كۆتاییدا ده‌بێت به‌ زه‌نگێک بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره ‌نه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه‌ لایه‌نه ‌به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌نگاوێكه ‌ناومه‌و ئازاره‌كه‌شی خۆم ده‌یگرمه ‌ئه‌ستۆ”.

ئیدی سەردەشت هەر وشەیەکی کە دەینووسێت، وا بیردەکاتەوە دواهەمین وشە بێت لە ژیانیدا، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات، هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح ڕاستگۆبێت لە وته‌كانیدا.

سەردەشت، بەوە خۆشحاڵ دەبێت، کە ‌هه‌میشه ‌شتێكی هه‌یه‌ بۆ وتن و كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن و هه‌ركاتێك ئێمە ‌به‌ چرپه ‌قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نا ئارام ده‌بن.

دێڕە بەواتاکانی سەردەشت، بوونەتە بە وێردی زمانی ئازادییخوازان و لە مێژوو و داهاتوودا خۆیان بەیان دەکەن.

سەردەشت عوسمان دەزانێت، کە تەنیا چەند ڕۆژێک کەم مۆڵەتی ماوە تا بژی، بێ ئەوەی لە هەنگاوەکانی پاشگەز ببێتەوە و بە جەسارەتێکی زۆرەوە دەنووسێت”تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین، ده‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكەم خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ردێڕێكی نوێ و سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

ڕۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەکاتی چوونی بۆ دەوامی زانکۆ لەبەردەم کۆلێژەکەیدا بەبەرچاوی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چەند کەسێکی ڕاهێندراو، بەزۆر دەخرێتە ناو ئۆتۆمبێلێک و دەڕفرێندرێت.

دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر، وەک ئاماژەیەک بۆ بێدەنگ کردنی، بەچەند فیشەکێک کە ئاڕاستەی نێودەمی دەکرێت، کۆتایی بە ژیانی سەردەشت دەهێندرێت.

دوای بێسەروشنبوونی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر، ٥ی ئایاری ٢٠١٠ تەرمی سەردەشت لەسەر شۆستەیەک لە شەقامی”حی مەزارع” نزیک “شەقامی دۆمیز” لە شاری موسڵ دۆزرایەوە، بنکەی پۆلیسی ئەحرار تەرمەکەی هەڵدەگریتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکەن.

بەلاڕیدابردنی کەیسی سەردەشت

کوژرانی سەردەشت  شەپۆلێکی ناڕەزایی هاوڵاتیانی لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوەدا بەدوای خۆیدا هێنا، لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەوتنەوەی دروشمی؛ نا بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی تاوانەکەیان کرد.

بەهۆی فراوانی ناڕەزایەتییەکان و فشارەکان، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند كەسێكیان وەك ئەنجامدەری تاوانەكە دەستگیركردووە، بەڵام هەرزوو خانەوادەکەی و ئازادییخوازان ڕەتیانکردەوە، کە ئەوە بکوژی سەردەشت بێت و سیناریۆکەی دادگاکەی پەدەکەیان هەڵوەشاندەوە.

کەیسی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە دادگای پەدەکە داخرا، بەڵام لای خەڵکی کوردستان و ئازادییخوازان بە کراوەیی ماوەتەوە و خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی بەرپرسانی ئەو حزبە و ماڵی بارزانییەوە و هەرگیز ناسڕێتەوە.

دەنگی سەردەشت

بە تێپەڕینی ١٢ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنەکەیدا، دەنگی  سەردەشت عوسمان ون نەبووە، تارمایی سەردەشت لەگشت شوێنێک بەدوای دەسەڵات و ئەنجامدەرانی تاوانەکەوەیە،  لەهەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەک سەردەشت دووبارە قسە دەکات و پێیان دەڵێت، کە ساڵ لەدوای ساڵ ناشرینتر دەبن.

ساڵی ٢٠٢١، ڕۆژنامه‌ی زه‌ ئه‌مریكان پرۆسپێكت له‌ڕاپۆرتێكدا به‌ناونیشانی “پاشماوه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ویلایه‌تی میامی”بڵاویکردەوە بەهۆی وتارێکی تەنزئامێز و ڕەخنەگرانە، بارزانی خوێندکاری زانکۆیەکی لەناوخۆی هەرێمی كوردستاندا بەناوی سەردەشت عوسمان ئەشکەنجە دا و تیرۆری کرد”.

لەڕۆژی یادکردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ساڵی ٢٠١٩، لە مۆنۆمێنتی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکانی جیهان لە واشنتۆ،ن وێنەی سەردەشت عوسمان خرایە ڕیزی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرانسەری جیهان بەهۆی پیشەکەیانەوە کوژراون.

لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ئەمساڵیش، لەکاتی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا، دووبارە دەنگی ئازادیخوازانەی سەردەشت شەقامەکانی لەندەنی پڕکرد، هاوڵاتیانی کورد لەو وڵاتە، وەک بەڵگەی تیرۆری ئازادیی و خراپیی دەسەڵات، وێنە و ناوی سەردەشت و هەموو هاوشێوەکانی سەردەشتیان بەڕووی مەسرور بارزانییدا بەرزکردەوە و پێیانوت، کە مۆتەکەی سەردەشت بۆ هەتاهەتایە، لێتان نابێتەوە.

 

1 داخستن 5
- +

ش.ف

دواتر

گەنجێكی گوندی كەڵەكین كتێبخانەیەك لە گوندەكەیاندا دەكاتەوە

پێشتر

خانەوادەی سەردەشت عوسمان : سورین لەسەر دادگاییكردنی بكوژان و پلاندانەرانی تیرۆركردنی سەردەشت

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022
نرخی مریشک بۆ نیوەی نرخی پێشووی دابەزی

نرخی مریشک بۆ نیوەی نرخی پێشووی دابەزی

7 ئاب 2022

خەزعەلی ژمارەیەک داوا لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوە دەکات

بەهۆى لافاوەوە لە ئەمریکا ٢٨ هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا

شاسوار عەبدولواحید: ڕۆژی شەممە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پێشتر
خانەوادەی سەردەشت عوسمان : سورین لەسەر دادگاییكردنی بكوژان و پلاندانەرانی تیرۆركردنی سەردەشت

خانەوادەی سەردەشت عوسمان : سورین لەسەر دادگاییكردنی بكوژان و پلاندانەرانی تیرۆركردنی سەردەشت

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke