بەڕێوەبەرێكی سەر بە پارتی گەڕایەوە كەركوك

یەکەم بەڕێوەبەری سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق، پ،د،ک، گەڕایەوە کەرکوک.


شێرزاد ڕەشید کاکە بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە كەركوك، كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، گەڕاوەتەوە كەركوك و دەستی بەكاركردۆتەوە.

لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧وە، بەشێكی زۆر لە بەرپرسە حزبی و ئیدارییەكانی كەركوك، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە پارتین، كەركوكیان بەجێهێشت.

پێش گەڕانەوەی شێرزاد ڕەشید کاکە، 'رەئووف سەعدوڵا' بەوەکالەت پۆستی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە كەركوك بەڕێوەدەبرد.

گەڕانەوەی ئەو بەڕێوەبەرەی پارتی لەكاتێكدایە، کە هەوڵێك هەیە بۆ دووبارە دابەشكردنەوەی پۆستە باڵاكانی كەركوك.

س.ح