پێشمەرگەیەك خۆی كوشت

لە شارۆچكەی چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەكی دانیشتوی گەڕەكی ئاسودە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ خۆی كوشت.

ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی وت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، بە وتەی كەسوكارەكەی، ئەو پێشمەرگەیە خۆی كوشتووە.

وتیشی: پێشمەرگەكە ناوی (ع.ج) و لەدایكبووی ١٩٧٨ و سەرەڕای پێشمەرگایەتی، كاسبكاریش بووە.

بەپێی ئامارێك، كە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەكان لای خۆی تۆماریكردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، ١٩٨ كەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری كوردستان كوژراون یان خۆیان كوشتووە، كە زۆربەیان ژنن، ئەمە بێجگە لەو كوشتنانەی، كە بەهۆی كردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن و ئەوانەی كە بە ڕۆژنیوز نەگەیشتوون.


ك.ك/ئ