ڤیدیۆیەکی شەڕەکانی شەڕڤانان و داعش بڵاوکرایەوە

کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات و سڕینەوەی ئەو ناوچانە لە تیرۆری داعش بەردەوامە، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڤیدیۆی شەڕێکی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڤیدیۆی شەڕێکی شەرڤانانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدەی لەدژی چەتەکانی داعش لە دەوروبەری دێرەزۆر بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە چۆن شەڕڤانان گورز لە چەتەکان دەدەن.

شەڕڤانان لە چەند بەرەوە لە پێشرەویدان و گورز لە چەتەکان دەدەن.

س.ح