١٦ سەر مەڕ بەهۆی هەورە بروسکەوە تەلەف بوون

هەورە بروسکە لە ڕانێک مەڕ-ی دا و بەهۆیەوە ١٦ سەر مەڕ تەلەف بوون.


دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۲:۳۰ خولەک لە چیاکانی گوندی زەنگلانی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەورە بروسکە لە ڕانەمەڕێکی دا و لە ئەنجامدا ١٦ سەر مەڕ تەلەف بوون.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان هەورە بروسکەوە لە وەرزی پایزدا زیانی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە، ساڵی پار-یش لە هەمان شوێن کەسێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەستدا.

 

ش.ف