پارتەكەی مێركڵ لە باڤاریا شكستی هێنا

لە هەڵبژاردنی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا، پارتەكەی ئەنجێلا مێركل دەنگی كەمیكردووە و زۆرینەی رەهای لەدەستداوە.


دوێنێ لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا هەڵبژاردنی هەرێمیی بەڕێوەچوو، پارتی دیموكراتی مەسیحی، كە ئەنجێلا مێركل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆكایەتیی دەكات، لەگەڵ ئەوەی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە، بەڵام زۆرینەی رەهای لەدەستداوە و نزیكەی ٣٧%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بۆیە ناتوانێت بە تەنها هەرێمەكە بەڕێوەبەرێت.

پێشبینیش دەكرێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی هەرێمی باڤاریا، کە دووەم گەورەترین هەرێمی ئەڵمانیایە، كاریگەریی لەسەر ئەو هاوپەیمانییەش دروستبكات كە پارتەكەی مێركڵ لەگەڵ پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئەڵمانیا دروستیانكردووە، بەو پێیەی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی لە هەڵبژاردنی هەرێمی باڤاریا تەنها ٩.٥%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

هەر لەو هەڵبژاردنەدا، پارتی سەوز ١٩%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و لەپلەی دووەمدایە، بەو جۆرەش لە بەرامبەر دەنگەکانی پێشویدا زیادیکردووە و خۆیان بەسەرکەوتن لە قەڵەمیان داوە.

لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، پارتی دیموكراتی مەسیحی بەردەوام لە هەلبژاردنی هەرێمی باڤاریا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و ئەمە یەكەمجارە دنگەکانی بەو شیوەیە کەم بکات.

س.ح