نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکان بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی کاری سوپای تورک دەکەنە ئامانج.


ئێوارەی ئەمڕۆ گەریلا تیڤی نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە ٣ی ئەیلول ئەنجام دراوە.

پێشتر لەسەر ئەو چالاکییە، هەپەگە رایگەیاندبوو: ٣ی ئەیلول گەریلاکانمان دژی ئۆتۆمبێلێکی کاری سوپای تورک لە چەلێی سەربە جولەمێرگ چالاکیان ئەنجام دا، کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگابوو بۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندراوە و کارکردن لە ڕێگاکەدا وەستێندراوە.

س.ح