موقتەدا سەدر پەیامێکى دۆستانە بۆ سیاسییە کوردەکان دەنێرێت

موقدەدا سەدر-ى سەرۆکى کوتلەى سائیروون، پەیامێکى دۆستانە ئاڕاستەى سیاسییە کوردەکان دەکات و دەڵێت، با پێکەوە عێراقێکى نوێ دروست بکەین و گەندەڵکاران دوور بخەینەوە، قبوڵ ناکەین دەستدرێژیتان بکرێتە سەر و نە غەدر بکەن نە غەدرتان لێدەکەین، دەشڵێت: با کەرکوک بکەینەوە نمونەى پێکەوەژیان و ئاشتەوایى.


ئەمڕۆ لە تویتێکدا لەسەر پێگەى تاییبەتى خۆى لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، موقتەدا سەدر، سەرۆکى هاوپەیمانى سائیروون، پەیامێکى ئاڕاستەى سیاسییە کوردەکان کردووە.

لە تویتەکەیدا دەڵێت:"ویستمان لەگەڵماندا بژین بێ جیابوونەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی خۆشەویستییە، کە پێکەوە لە عێراقێکی یەکگرتوودا بژین، ویستمان ئیوە بەهێزبن یەکگرتووبن، نە غەدر بکەن نە غەدرتان لێ بکرێت".

لە درێژەى پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر، دەڵێت: نانێک بەش دەکەین لەنێوانماندا بە یەکسانی، قبوڵ ناکەین دەستدرێژیتان بکرێتە سەر، ئیمە دەزانین، کە تیاتاندایە جیاوازی ناکات لە نیوان عەرەب و کورد-دا، وەرن با هەڵمەت بەرین و عێراق ڕزگار بکەین، واز لە بەش بەشی و فەساد بهێنین و لێی دووربکەوینەوە، با پەیمانمان تازە بکەینەوە بۆ عێراق.

لە کۆتایى پەیامەکەیدا، سەرۆکى ڕەوتى سەدر، دەڵێت: با نەوەی کۆن-تان و نەوەی تازەتان یەک بگرن و ئێمەش لەگەڵتانابین، پاڵپشتی عێراق بکەین و کەرکوک بکەینە نمونە و وانەیەک بۆ ئاشتەوایی و ئارامى بۆ هەمو نەتەوە و ئاینەکان.

د.ع