١٤ سەربازی ئێرانی ڕفێندران

١٤ ئەندامی 'بەسیج، ئیتلاعات و پاسەوانەکانی سنووری ئێران'، لە سەر سنوورەکانی پاکستان ڕفێندران.


بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیەنە فەرمییەکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی شارۆچکەی میرجاوەی سەربە بەلوچستان حەوت ئەندامی بەسیج، پێنج پاسەوانی سنوور و دوو ئەندامی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕفێندراون.

ئەو هێزە سەربازییانەی ئێران لە دووری ٥٠ کیۆمەتریی شاری میرجاوەی سەربە بەلوچستان ڕفێندراون.

ڕاگەیاندنە ئێرانییەکان زانیاری زیاتریان بڵاونەکردووەتەوە.

سوپای عەدل، کە گروپێکی سنوننەی بەلوچ-ن و چەکدارن، بەرپرسیارییەتی ڕفاندنی ئەو سەربازانەیان لە ئەستۆگرتووە.

س.ح