دەمیرتاش ئازاد نەكرا

دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە بڕیاری ئەوەیدا، كە دەمیرتاش لە زیندان بمێنێتەوە.


ئەمڕۆ لە ١٩ هەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری بەردەوامیی زیندانیكردنی دەمیرتاش درایەوە.

دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگاییەكەی ئەمڕۆدا دواخرا بۆ ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئاب.

دەمیرتاش تا ئێستا ٣٣ سكاڵای لە دژ تۆماركراوە و تۆمەتەكانی "دروستكردن و بەڕێوەبردنی ڕێكخستن، پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخستن"ی دراوەتە پاڵ و لە هەر ٣٣ سكاڵاكەدا داوادەكرێت ١٤٢ ساڵ دەمیرتاش زیندانیی بكرێت.


ك.ك