
چەتەكانی داعش لە سوریا كۆمەڵكوژییان ئەنجامدا
چەتەكانی داعش لە شاری سوەیدا لە سوریا هێرشی خۆكوژییان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژران.
بەیانی ئەمڕۆ چەتەكانی داعش لە سوەیدا لە باشوری سوریا تەقینەوەی خۆكوژییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٣٥ هاوڵاتی مەدەنی و ٦٧ لایەنگری ڕژێمی سوریا كوژران.
هێرشەكە خۆكوژیی بووە و دواتر لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ڕاگەیەندرا.
لەو هێرشەكەدا سێ چەتەی داعش خۆیان بۆمبڕێژ كردووە و لەناو قەرەباڵغیدا خۆیان تەقاندوەتەوە.
جگە لەوەی زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژراون، سەدان كەسیش بەهۆی هێرشە خۆكوژییەكەوە بریندار بوون.
ك.ك