شەڕڤانان لە ئیدلب چالاکییان دژی چەتەکانی تورک ئەنجامدا

شەڕڤانانی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە ئیدلب، لە دژی چەتەکانی سەر بە تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا پێنج چەتەی فەیلەقی شامییە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تورەیی زەیتوون ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی شەڕڤانانی لە ئەتمەی سەر بە ئیدلب بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ی تەموز لە ئەتمەی سەر بە ئیدلب لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شامییە چالاکییەک ئەنجامدراوە، لەو چالاکییەدا پێنج چەتە کوژران و شەشیش برینداربوون، هەروەها زیانی مادیی زۆر بە جبەخانەی چەتەکان گەیەندرا.

لەکۆتاییدا ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون هۆشداری داوە، کە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج وا لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفریندا هاوکاری سوپای تورکیان کردووە و لە ئێستادا لە تاڵانکردن و سووکایەتیکردن بە هاوڵاتیانی عەفرین ڕۆڵیان هەیە.

ب.ل