سعودییە کوژرانی خاشقچیی پشتڕاست کردەوە

تەلەفزیۆنی حکومیی سعودییە کوژرانی جەمال خاشقچیی ڕۆژنامەنووسی لە باڵیۆزخانەی ئە وڵاتە لە ئەستەنبوڵ پشتڕاستکردەوە و داواکاری گشتی سعودییەش وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوەی ئاشکراکرد، کە سعودییە دەڵێت "گیانی لەدەستداوە".


شەوی ڕابردوو داواکاری گشتیی سعودییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە کە جەمال خاشقچی پاش چوونەژوورەوەی بۆ باڵیۆزخانەی سعودییە لە ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکی فیزیکیدا "گیانی لەدەستداوە".

هەروەها تەلەفزیۆنی حکومیی سعودییە ئاشکرایکردووە، کە ئەحمەد عوسەیری، جێگری وەزارەتی هەواڵگریی سعودییە و مەسعود قەحتانی، یەکێک لە یاریدەرەکانی محەمەد بن سەلمان، لەسەر ئەو ڕووداوە لە کار دوورخراونەتەوە و ١٨ کەسی دیکەش دەستگیرکراون.

ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی حکومیی سعودییە لە کاتێکدا بڵاوبووەوە، کە چەند خولەکێک پێش لەو، محەمەد بن سەلمان، پاشای شعودییە پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئەردۆغانەوە کردبوو.

س.ح