حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

حكومەتی عێراق، بڕیاریدا بە كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرانسەری عێراق.


ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بڕیاری داخستنی دابوون.

حكومەتی عێراق لە بڕیارەكەدا بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاندووە، كە سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمیش سەرجەم كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتیان ئاگادار كردووەتەوە بە كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لەگەڵ دەسپێكردنی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و ئینیستاگرام و تویتەر و ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە.

هاوڵاتیانی عێراق دژی نەبوونی كارەبا و ئاوی خورادنەوە و بێكاریی و گەندەڵیی خۆپیشاندانیان كرد، بەڵام لە زۆر شوێن هێزە ئەمنییەكانی توندوتیژییان نواند و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠ خۆپیشاندەر كوژران و سەدانیش بریندار بوون.


ك.ك