ڕژێمی سوریا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلب دەکات

هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی لازقییەوە، تۆپبارانی بارەگاکانی گروپە چەتەکان دەکەن لە ڕۆژئاوای ئیدلب.


بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیی، ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی چەتەکانیان کردووە لە شاری ئیدلب.

ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی سوپای سوریاوە پێشبینی کردووە، کە لە داهاتوودا هێرشەکان لە تۆپبارانەەوە بگۆڕێت بۆ هێرشی زەمینیی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا، بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ئیدلب، لە بەرەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب و باکوری حەما، توانا سەربازییەکانیان بەهێزتر کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەتەکانی لە نزیک بارەگای سەربازیی حەمیمیم ڕاگەیاندبوو.

دەربارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەش، وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو، کە چەتەکان چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەوروبەری سەربازگەکە بڵاوکردووەتەوە و ڕێگانادەن هاوکاریی مرۆیی بگەیەندرێتە ئیدلیب.

ب.ل