سوپای سوریا چووە ناو گوندێکی قونەیتەراوە

ڕژێمی سوریا پاش ڕێککەوتن لەگەڵ چەتەکان بۆ چوونەوە دەرەوەیان لە گوندێکی قونەیتەرا چووە ناو ئەو گوندەوە.


تەلەفزیۆنی فەرمیی ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند، کە ١٠ پاس چوونە ناو گوندی ئام باتنەی پارێزگای قونەیتەراوە، بۆ ئەوەی چەتەکان لەو گوندەوە بەرەو باکوری سوریا بەڕێبکەن.

بەگوێڕەی ئەو ڕێککەوتنە، چەتەکان خانەوادەکانیان و چەکەکانیان ڕادەستی ڕژێمی سوریا دەکەن، ئەوانەی وا ئەو ڕێککەوتنەشیان قبوڵ نەبێت ڕەوانەی باکوری سوریا دەکرێن.

بە ناوبژیوانی ڕوسیا، ڕژێمی سوریا توانی لەگەڵ هەموو چەتەکانی باشوری ڕۆژئاوای سوریا جگە لە چەتەکانی جەبهەی تەحریری شامییە ڕێکبکەوێت.


ک.ک