بەریتانییەک ١٦ کیلۆمەتری بۆ ئازادی ئۆجالان بڕی

کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کە لەلایەن سەندیکا بەریتانییەکانەوە بەڕێوەدەچێت بەردەوامە لە کارەکانی، لەو چوارچێوەیەدا سەندیکاوانێکی گەنج بۆ ئازادی ئۆجالان ١٦ کیلۆمەتری بڕی.


بەن نۆرمان-ی بەریتانی، سەندیکاوانێکی گەنجی ئەو وڵاتەیە، بە لەبەرکردنی تی شێرتێک، کە لە سەری نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان" ماراسۆنێکی ڕێکخست و ١٦ کیلۆمەتری بۆ ئازادی ئۆجالان بڕی.

نۆرمان ئەو ماراسۆنەی لە شاری پۆرتسمۆس-ەوە دەستپێکرد، پاش ماراسۆنەکەش ڕایگەیاند، کە ئەو ماراسۆنەی بۆ ئازادی ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە بەبێ ئازادبوونی ئۆجالان سیستمێکی یەکسانیخواز و دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێک نایەت.

هەروەها بانگەوازیی هەموو رێکخراوەکان و سەندیکاکانی بەریتانیان کرد، کە لە دەوری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان کۆببنەوە.

س.ح