کۆنفرانسێک بۆ پاراستنی چینی ئۆزۆن بەڕێوەدەچێت

لە کۆنفرانسێکدا لە شاری سلێمانی، تیشک دەخرێتە سەر ئەو غازانەی، کە زیان بە چینی ئۆزۆن دەگەیەنن.


ئەمڕۆ، لە هۆتێل ڕامادا-ی شاری سلێمانی، دووەم ڕۆژی کۆنفراسێک بەڕێوەدەچێت، کە تایبەتە بە تیشکخستنە سەر غازە زینابەخش و غازە سوودبەخشەکانی چینی ئۆزۆن.

کۆنفرانسەکە لەلایەن سەنتەری ئۆزۆنی نیشتمانیی سەر بە وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی سێ ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، تیش کدەخرێتە سەر ئەو غازانەی، کە کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنییان هەیە لەسەر چینی ئۆزۆن، کە بەپێی خشتەیەک لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیارییکراون.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەرانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، بۆ ئاگاداربوون لەوەی، کە ئەو جۆرە غازانەی دێنە هەرێمی کوردستانەوە، ئەو غازانە بن کە دۆستی ژینگە و چینی ئۆزۆنن، ئەو غازانەش لە ئامێرە ساردکەرەوەکان و ئۆتۆمبێلی بەفرگر و کۆمپانیا پیشەسازییەکاندا بەکاردەهێندرێن.

بەوتەی ڕێکخەرانی ۆورکشۆپەکە، ساڵانە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، ۆورکشۆپی لەمشێوەیە ڕێکدەخەن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئەو غازانە بکەن، کە زیان بە چینی ئۆزۆن و ژینگە دەگەیەنن، هەروەها ئەو غازانەش بناسێنن کە سوودیان بۆ ژینگە و چینی ئۆزۆن هەیە.

ش.ف