بەڕێوبەری فەرمانبەرانی خاڵێکی گومرگیی دەستگیر کرا

لەسەر داوای دەستەی دەسپاکیی عێراق، بەڕێوبەر و بەشێك لە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگی كەركوك- سلێمانی دەستگیر کران.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ڕۆژنیوزی داوە، ئەمڕۆ بەڕێوبەری فەرمانبەرانی خاڵی گومرگی نێوان كەركوك- سلێمانی و بەشێك لە فەرمانبەران و شۆفێری ئەو خاڵە گومرگییە لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە دەسگیراكراون.

هەر بە وتەی سەرچاوەکە، فەرمانی دەستگیردنەكەش لەلایەن دادوەری لێكۆڵنەوەی كەركوك و لەسەر سكاڵایەكی دەستەی دەسپاكی عێراق، دەرکراوە.

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە، سەرچاوەکە، گەڕاندییەوە بۆ دەستكارییكردنی پسوڵەی وەرگرتنی پارەی گومرگی لە هاوڵاتیان.

 

ش.ف