ستراسبورگ، مانگرتنی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەردەوامە

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا- تەژەکەی ئەوروپا، ئەم هەفتەیەی مانگرتنی ئێشکگری ستراسبورگ بەڕێوەدەبەن.


چالاکیی ئێکشگریی بۆ ئۆجالان لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبورگی فەرەنسا بەردەوامە، ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی تەژەکەی ئەوروپاوە بەڕێوەدەچێت.

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا ئەم هەفتەیە چالاکیی ئێشکگریی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەدەبەن، ئەو چەند ئەندامە دەستپێکردنی چالاکییەکەیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکرد، ئێمە زۆ ر نیگەرانی دۆخی ئۆجالانین، قەدەغەکردنی سەردانی ئۆجالان قبوڵ ناکەین.

هەروەها بانگەوازیی ژنانی کورد، شۆڕشگێڕ، دیموکرات و چالاکوانەکانی مافەکانی مرۆڤ کرا، کە سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان خاوەن هەڵوێست بن.

جێگەی ئاماژەیە، ٣٣١ هەفتەیە ئەو چالاکییەی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەردەوامە.

س.ح