شەڕڤانان چوونە شارۆچکەی سووسێ-وە و شەڕ بەسەختی بەردەوامە

شەڕڤانانی قەسەدە، بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ سڕینەوەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات، لە چوارچێوەی ئەو پێشرەوییانەدا چوونە شارۆچکەی سووسێ-وە و لە سنوورەکەش شەڕ بە سەختی بەردەوامە.


کەمێک لەمەو بەر شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، چوونە شارۆچکەی سووسێ وە و لە شارۆچکەکەش شەڕی سەختە.

قەسەدە ڕایگەیاندووە، کە بە خێرایی بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە شارۆچکەکەدا و لە چەند قۆڵێکیشەوە شەڕ بەسەختی بەڕێوەدەچێت.

س.ح