بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ ئه‌وروپا دامه‌زرا

لاوانی كوردی ئه‌ورووپا، لە ژێر دروشمى ' به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆت ڕێكبخه‌ و ئازاد ببه‌' بزوتنەوەیەکیان بەناوى  بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ، دامەزراند.


ئه‌مڕۆ له‌ شاری بێرگیش گلادباخ-ی وڵاتى ئه‌ڵمانیا، بەبەشدارى ژمارەکى بەرچاو لە کوردانى ئەوروپا، لاوانی كوردی ئه‌ورووپا، كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ-یان ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا، لەدواى خوێندنەوەى وتارى کردنەوەى کۆنگرە، دیوانی كۆنگره‌ هه‌ڵبژێردرا، دواترپه‌یامی پیرۆزبایی خوێندرانه‌وه‌.

لە دەستپێکى کارى دیوانى کۆنگرەدا، ئاماژە بەوەکرا، کە ئامانجى کۆنگرەکە ئەوەیە‌ ڕێكخستنێكی نوێ دابمەزرێنن لەنێو لاوانی كوردی ئه‌ورووپا.

دیوانى کۆنگرە، ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه، چونکە سه‌ره‌ڕای زه‌خت و هه‌ڕه‌شه‌كان، ئەوان خۆیان ڕێکدەخەن و کۆنگرە دەبەستن.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا وتارى، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی لاو، یه‌كێتیی خوێندكارانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان له‌ ئه‌ورووپا، ڕێكخراوی لاوانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و هاوپشتیی لاوانی چه‌پ، خوێندرایەوە، هەروەها په‌یامی ڤیدیۆیی لاوانی شۆڕشگێڕی سویسرا و كه‌ته‌لۆنیا نمایشکرا.

د.ع