تورکیا ڕێگریی دەکات کورد بەشداریبێت لە كۆنگرەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی

ماوەیی سێ ساڵە توركیا ڕێگریدەكات لە بەشداریكردنی ڕێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید، کە ڕێکخراوێکی چالاکیی کوردییە تایبەت بە پرسی جیۆیساد، لە كۆنگرەی ڕێکخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی.


بڕیار وایە ڕۆژی ١٩-١١-٢٠١٨ ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی ناسراو بە (OPCW) كۆنگرەی ٢٣ئاسایی خۆی لە شاری لاهای هۆڵەندا ببەستێت، بەڵام ئەوە بۆ سێیەم ساڵە لەسەر خواستی حکومەتی توركیا، ڕێگا نادرێت "ڕێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید" بەشداریی لەو کۆنگرەیەدا بکات.

ڕێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید، ڕێکخراوێکی چالاكی کوردییە، لە بواری پرسی جینۆساید، لە سەرتاسەری كوردستان و جیهان کاردەکات، هاوكات ئەم ڕێكخراوە ئەندامی چەندین هاوپەیمانی و كەمپەینی مافی مرۆڤە لە جیهان، لە ساڵانی پێشوودا بەشداریی لە کۆنگرەکانی ڕێکخراویی، قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی  (OPCW) کردووە.

د.ع