نەپەگە: تۆڵەى کۆمەڵکوژیەکەى ئامێدى لە تورکیا دەکەینەوە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە سیستەمی مشەخۆری دەوڵەتی تورک بە ئاگا و ئەنقەست هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل و دەڵێت: لێپرسینەوە لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین کە تورکیا ئەنجامى دەدات و تۆڵەی قوریانییەکان دەکەینەوە.


فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

" سیستەمی مشەخۆری دەوڵەتی تورک کەوتووەتە ناو شەڕێکی گەورە بۆ تەسفیە کردنی تەڤگەری ئازادی کورد و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بەو شەڕەی، کە بە سیاسەتی شەڕی قڕکردن دەیکات، هەرچی دەکات ناتوانێت لە ڕووی سەربازی لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بە مەسرەفێکی زۆری ئابووری و بەکارهێنانی چەکی پێسکەوتوو دەیەوێت لەو ڕەوشە تێکچووە خۆی ڕزگار بکات، دەوڵەتی مشەخۆری تورک دەیەوێت شکستەکانى کە بەهۆى چالاکی هێزەکانمان کە لە ٩ و ١٠ی ئەم مانگە بەسەریهات، بە هێرشی هەوایی لەسەر ماڵ و شوێنی خەڵکی سڤیل بیشارێتەوە، بەو شێوەیە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر گەلی کورد دەردەخات و دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە گەلەکەمان بکاتەوە.

دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گەل

سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ٣٠ ئۆکتۆبەر بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر ماڵ و مزگەوتێک لە لە گوندی بێدادێ لە دهوک، ٩ی ئەم مانگەش بە چاودێری فڕۆکەی کەشف ناوچەی ڕووباری مارک-ی دۆڵی بالیندای لە هەرێمی ئامەدی سەربە شیلادزێ تۆپباران کرد، کە شوێنێکی گەشتیارییە و سڤیلێکی زۆر لەوێن، لەو هێرشانە بە هەڵکەوت زیانێک لە گەلکەمان نەکەوت، بەڵام ماڵ و مزگەوتی گەلەکمان ڕووخا و زیانێکی ماددی زۆر بەر دووکانەکانی ناوچە گەشتیاریەکە کەوت.

سێ سڤیل بە مەبەست کوژران

هەرەدوایی لە ١٤ی ئەم مانگە، لە گوندی ئەردنا سەربە ئامێدی سێ مرۆڤی ئێمە، کە بۆ هێنانی هەنگوێنەکانیان چوون، لە لایەن سوپای تورکەوە کرانە ئامانج و شەهید بوون، ئەو هێرشە بۆ چاوترساندنی گەلەکەمان لە باشوور کراوە، خوایان لێخۆشبێت، ڕەمەزان ئەحمەد، دلۆڤان سالەح و ئیسلام حسێن، کە لەو هێرشە نامرۆڤانە شەهید بوون، دوا دەکەین خوا سەبوورى کەسوکاریان بدات.

دەیانەوێت گەل و بەڕێوەبەرانی باشور چاوترسێن بکەن

بەو هێرشانەی دوایی جارێکی دیکە دەرکەوت، دەوڵەتی مشەخۆر و مرۆڤکوژی تورک، لە کام پارچە بێت گشتی گەلی کوردستان بە دوژمنی خۆی دەبینێت و دەیەوێت بیانترسێنێت و بیانچەوسینێت، ئەو زیهنیەتە بکوژە، کە جگە لە مردن شتێکی بۆ گەلی کورد نییە و هێرش لەسەر گەریلای ئازادی کوردستان دەکاتە بیانوو بۆ هێرشەکانی دژی گەلی کورد، بێشەرمانە خەڵکی سڤیل و بێ چەک کە لەو هێرشانە شەهید کەوتوون وەک گەریلای هەپەگە دەناسێنێت، دەوڵەتی تورک لە میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی خۆی ئەو هێرشانە بەو شێوەیە نیشان دەدات.

پێش هەرکەسێک خەڵکی ئەو هەرێمە و ئەوانەی ناوچەکە دەناسن، باش دەزانن کە گەریلای ئازادی کوردستان لەو ناوچانەی، کە هێرش کراوەتە سەریان قەت نامینن، ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک بە باشی زانیوە کە ئەو کەسانە سڤیلن، لەو شوێنە خەڵک هاتوون بۆ ئارادان و کار لەناو باخ و باخچەکانیان، کە ئەوەی زانی بۆچی هێرشی کردە سەر وەها ناوچەیەک؟ جاروبار بۆردوومانی دەوروبەری گوندەکان دەکات، ڕەز و باخیان وێران دەکات و خەڵکی سڤیلی ئێمە دەکاتە ئامانج، داخۆ بۆ ئەو کارە دەکات؟ دەوڵەتی تورک بەو عەقڵیەتەی، کە گەلی کورد جگە لە دار و لێدان لە شتێک تێناگات، هەڵسوکەوت دەکات و زەخت و زۆرداری نیشانی گەلی ئێمە لە باشور دەدات و دەیانەوێت گەل و بەڕێوەبەرانی باشوری کوردستان چاوترسێن بکەن، ئاشرایە هێرشەکە بەو ئامانجە و بە مەبەست و پیلانکراو ئەنجامدراوە.

ئەرکی سەرەکیمانە کە خوێنی گەلەکەمان لەسەر زەوى نەمینێت

سیستەمی مشەخۆری دەوڵەتی تورک ئەو هێرشکاری و کردەوانە، کە بە مەبەست لەسەر گەلەکەمان پێشی دەخات بە درۆ هەوڵی ئەوە دەدات کە کردەوە شۆڤینی، نەژادپەرەستانە و کۆمەڵکوژکەرانەی بشارێتەوە، سوپای داگیرکەری تورک لەو سێ ساڵەی دواییە هەر لەو ناوچەیە ١٤ کەس لە خەڵکی ئێمەی شەهید کردووە، ئەرکی هەر هێزێکی وڵاتپارێزە کە لێپرسینەوەی ئەو کۆمکوژیانە بکات لە سوپای داگیرکەری تورک، تۆڵەی بکاتەوە و خوێنی گەلەکەمان لە سەر زەوی نەهێڵێت، هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان- هەپەگە، لەم بابەتە بە بێ هیچ دوودڵییەک گەلی خۆی دەپارێزێت و بۆ حیساب پرسینەوەی ئەو کۆمەڵکوژی خوێنخوارانە لەسەر گەلەکەمان تێدەکۆشێت.

ئەو وڵاتپارێزانە، ڕەمەزان ئەحمەد، دلۆڤان سالەح و ئیسلام حسێن کە لەو هێرشە شەهید بوون، لە تێکوشانی گەلی کورد ڕەنجیان دابوو، بۆیە جارێکی دیکە سەرساغی لە خانەوادەی ئەو وڵاتپارێزانە و خەڵکی باشوری کوردستان دەکەین، ئێمە جارێکی دیکە پەیمان دەدەین کە بە بەهێزکردنی تێکوشانمان خاوەنداری لە یادی شەهیدانمان بکەین.

د.ع