ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ١٣/٧/٢٠١٨

*دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو لە ڕۆژی ٢٢ی دیسەمبەری ١٩٣٠ لە گوندێکی سەربە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو، ئەمڕۆ ساڵڕۆژی تیرۆرکردنەکەیەتی. لەم ساڵڕۆژەدا ڕۆژنیوز دۆسییەتکی تایبەتی لەسەر بڵاوکردوەتەوە.


*ڕژێمی پێشوی عێراق ئەنفال و كۆمەڵكوژیی دژی گەلی باشوری كوردستان بەكارهێنا و هەزاران گوندی وێران كرد، ئێستاش دەوڵەتی تورك گوندەكان بۆردوومان دەكات و هێرش دەكاتە سەر باشوری كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا کەسوکاریی شەهیدان بۆ ڕۆژنیوز دواون. بە ڤیدیۆ.

*ململانێ سیاسییەکان و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتانی دراوسێ بەربەستی سەرەکین لەبەردەم جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و بوونەتەهۆی ئەوەی ئەو مادەیە لە مادەیەکی دەستوورییەوە ببێتە مادەیەکی سیاسی، بەهۆی داوانەکردنی کوردیشەوە لە حکومەتی عەبادیدا، هیچ لیژنەییەک و هیچ بودجەییەک بۆ جێبەجێکردنی مادەکە دیاری نەکرا، ڕۆژنیوز بەشی دووەمی دۆسییەکی تایبەت لەم بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە.

*هاوڵاتییەكی دانیشتووی شارەدێی خورماڵ ماوەی ٢٥ ساڵە خەریكی پیشەی هەلاجییە، چەند كەسێكیش لەسەر دەستی ئەو فێری ئەو پیشەیە بوون، بەڵام ئێستا بەهۆی هاوردەكردنی لۆكەی توركی و سوری و هەروەها هەرزانی دۆشەكە و پشتی ئامادەكراو، كەمتر هاوڵاتیان ڕوو لە هەلاجەكان دەكەن، ئەمەش وایكردووە ئەو پیشەیە بەرەو لەناو چوون بچێت، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

*لە هەولێر جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە.

*لە شەنگال ئەمڕۆ خولێکی تۆپی پێ دەستپێدەکات.