ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٢٠/٧/٢٠١٨

* تادێت داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان فراوانتر دەبێت، تا ئێستاش حکومەت و پەرلەمانی هەرێم لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، سەرەڕای ئەو بێدەنگییەش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەکەکەی بە "داگیرکەر" ناوبرد لە خاکی کوردستان و ڕەوایەتیی دا بە داگیرکارییەکانی سوپای تورک، لەمبارەیەوە هەڵبجەییەکان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن. بە ڤیدیۆ.


* ئەمنەسوورەکە، مۆزەخانەیەکی پڕ لە ناسۆریی و بەرخۆدانی گەلی کوردە، ئەلبومێک پڕ لە کارەساتی جۆربەجۆرەکانی مێژووی گەلی کورد لە پارچەیەکی نیشتیماندا، دەفتەرێکی پڕ لە تێکۆشان، هەر لە ئەشکەنجەی زیندانەوە بگرە تا کۆڕەو و ئەنفال و بێ سەروشوێنکردنی ئازیزان و قڕکردن بە مەبەستی سڕینەوەی ناسنامە و دەیان چیرۆکی بێ کۆتایی، کە هەر یەکە و بە ئازارێکەوە ڕەنگڕێژ کراوە و بوونەتە لاپەڕەیەکی مێژووی پڕ لە سەروەری گەلی کورد و لە باشوری کوردستان، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز لەسەر مۆزەخانەکە.. وێنە و ڤیدیۆ

* ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە، یادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی لە هۆڵی تەوار دەکرێتەوە.

* یانەی زانستی زانکۆی هەڵەبجە و بەشی فیزیا لە زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری ڕێکخراوی فەلەکناسی چالاکیەکی زانستی ئەنجام دەدات لەژێر ناونیشانی (رامان لە ئاسمان).