ڕۆژەڤی ئەمڕۆ  ٥/٧/٢٠١٨

*جوتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی دەڵێن، هۆکاری داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگیی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە، ئەوان دەشڵێن، ئامانجی تورکیا داگیرکردنی هەموو باشوری کوردستانە (بەوێنە).


*سوتانی بەدواییەکی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان گومان و پرسیاری لای هاوڵاتیان دروست کردووە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کۆنی کۆگاکانەوە ئەوڕووداوانەڕوویان داوە، بەڵام ئەو وەڵامە بۆ هاوڵاتیان باوەڕ پێکراو نییە و پێیان وایە کەڕووداوەکان پیلان بۆ داڕێژراوە. ڕاپۆرت (وێنە).

*بەهۆی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەیکاتە سەر باشوری کوردستان، زیانی زۆر بەژینگەو ئاژەڵ و باڵندەی کێوی سنورەکە گەیشتووە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەئاست ئەو هێرشە داگیرکراییە هەڵوێستی جیدیان نییە.. لێدوانی چالاکوانانی ژینگە و مەدەنیی. بە وێنە و ڤیدیۆ

* ئەمڕۆ کاتژمیر 11 کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌به‌ستریت بۆخستنه‌ رووی سه‌رجه‌م کارو چالاکیه‌کانی هاتووچۆی هه‌ولیر وئاماری روداوه‌کانی هاتووچۆو قوربانیه‌کان بۆ6مانگییه‌که‌می سالی 2018 (وێنە)

*ئەمڕۆ کاتزمیر۱۲ی نیوەرۆیەکێتی  مامۆستایانی کوردستان دژی دواخستنی مووچەی مامۆستایان لە کۆنگرەیەکیڕۆژنامەوانی دا ھەلوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت لە بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت لە شاری هەولێر.. بە وێنە و ڤیدیۆ

* ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە بارەگای خۆیان لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەبارەی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە دەبەستن.. بە وێنە و ڤیدیۆ

*ئێوارەی دوێنێ کۆبوونەوەی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە داقوق بەڕێوەچووە.