ڕۆژەڤی ئەمڕۆ ٦-٧-٢٠١٨

*لە گوندی هەرچێڵان-ی دەڤەری برادۆست، کە ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت و لە سنوورەکەدا جەندین بارەگای سەربازیی تورکی تێدایە، ژمارەیەک زۆر قەوانی فیشەک و فیشەکی نەتەقیوی تێدایە، ئەویش منداڵان یاریی پێدەکەن و دەبێتە مەترسیی بۆ سەر ژیانیان.



*قەڵای شێروانە، دەکەوێتە بەشی باشوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و بەماوەی هەشت ساڵ دروستکراوە، لەدوای دروستکردنییەوە تائێستا سێ جار نۆژەنکراوەتەوە، سەبارەت بەچۆنییەتی دروستکردن و مێژووی قەڵاکە و لە ئێستا و ڕابردوویدا. وێنە وڤیدیۆ

*بەشێک لە بەرپرسی دەزگا ئەمنی و حزبیەکانی خورماتوو لەسەر دۆخی ناوچەکەیان ڕایدەگەیەنن، دۆخەکە ئارامە، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارێک چەتەکانی داعش لە ٤٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٤ کەسیان کوشتووە، بەڵام بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت ئەوە دەرەوەری خورماتووەو نایشارێتەوە مەترسییە بۆ شارۆچکەکەش.. بەدواداچونێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

*بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی هەیە، هاوشێوەی هەموو پێکهاتەکانی دیکە، زەردەشتییەکانیش ئەم هێرشانە بەمەترسی لەسەر خۆیان دەزانن، لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوین و باس لە مەترسییەکانی داگیرکاریی دەکەن. وێنە و ڤیدیۆ

*جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بە دەست بەردەوامیی هەیە.

*شەوی ڕابردوو لە سنوری ڕانیە لە باخی هاوڵاتییەکدا ئاگر کەوتەوە و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی تێدا تەقییەوە.


*کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمڕۆ لە پارکی نالی، بەرەی نیشتیمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەدەبات بۆ ڕاگەیاندنی کاتی چالاکییەکی گەورە دژی داگیرکاریی.