ڕۆژەڤی  ١٢/١١/٢٠١٨

- هاوڵاتیانی بناری قەندیل دژی بڕیارەکەی ئەمریکا خۆپیشاندانێک سازدەکەن، کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ... بە ڤیدیۆ


 

-هاوڵاتیانی سلێمانی بە دروشمی "ئێمە شۆڕشگێڕەکانی خۆمان نافرۆشین" و "سلێمانی لە بەرامبەر پیلانگێڕی دژ بە شۆڕشگێڕەکان بێدەنگ نابێت" هەڵوێست نیشان دەدەن.. کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، لەبەردەم باخی گشتیی.. بەڤیدیۆ

- گردبونەوە و خۆپیشاندانی کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی لە بەردەم سەنتەری زمان لە ناو زانکۆی سلێمانی کەمپی قلیاسان بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ١٠:٠٠.. بە ڤیدیۆ

- زانکۆی سلێمانی پرێس کۆنفرنسێک لەسەر سازدانی فێستیڤاڵی تایبەت بە ٥٠ ساڵەی زانکۆکە ڕادەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی کەمی نوێی زانکۆ، کاتژمێر ٤:٣٠.. بە ڤیدیۆ

- لە دەوروبەری شارۆچكەی داقوق هەشت گوندی كاكەیی هەن، کە بوونەتە ئامانجی سەرەکیی چەتەکانی داعش، دوای ڕووداوەكانی ١٦-ی ئۆكتۆبەر-یش چەتەکان هێرش و هەڕەشەکانیان لەسەر کاکەییەکان چڕترکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی چۆڵ بوونی گوندەکان.. بە ڤیدیۆ

- مامۆستا نەجمەدین قادر بەرپرسی یەکێتی زانایانی کوردستان لە سلێمانی بڕیارەکەی ئەمریکا بە کاروباری بازرگانی ناو دەبات لە سەر حسابی قوربانیدانی کورد و دەشڵێت: نرخدانان بۆ سەرکردەکانی کورد کورد ناڕەوا و ناشرینە و ئێمەش ئەرکی سەرشانمانە پشتیوانی لە گەلەکەمان بکەین..بەڤیدیۆ

- ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئامانجی لە گەمارکانی زیاترکردنی فشاری ئابوورییە بۆ ئەوەی کرداریی ئێران بگۆڕێت، لە بەرامبەردا کاربەدەستانی ئێرانی لێدوانەکانیی ناکۆک لەسەر کاریگەریی ئەو گەمارۆیانە دەدەن.. دۆسیە

- شەوی ٦ی تشرینی دووەم، ئەمریكا بڕیاری دا بە پێدانی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بە هەر كەسێك، كە شوێنی سێ سەركردەی پەكەكە (جەمیل بایك، موراد قەرەیلان و دوران كالكان)ی بۆ ئاشكرا بكات، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چوارچێوەیەشدا،  نووسەر و چاودێرانی سیاسیی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.. بە ڤیدیۆ

- به‌پێی ئامارێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ بە ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان، له سەرەتای ئەمساڵەوە تاکۆتایی مانگی نۆ، ‌ حەوت هەزار و ٥٧٣ حاڵه‌تی توندوتیژیی لە جۆرەکانی کوشتن و خۆکوشتن، سووتان و خۆسووتاندن، توندوتیژیی جنسیی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان تۆمارکراوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رزه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌دا تۆمارکراوه‌، له‌وبارەیەوە‌ ژنان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و باسی هۆکار و چاره‌سه‌ره‌کان دەکەن.. بە ڤیدیۆ