ڕۆژەڤی ١٤/١١/٢٠١٨

* بۆیەکەمجار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەگەرمیان خوێندنگایەک بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەناوی خوێندنگای ناز دەکرێتەوە، کاتژمێر ١:٠٠. بە ڤیدیۆ


* بەبۆنەی یادى شاری سلێمانی یەوە لەگەلەری نیشتمانی ئەمنە سوورەکە فیستڤاڵێکى پەروەردەیی ئەنجام دەکرێت. کاتژمێر ٩:٠٠، چەندین چالاکیی دیکەش بەڕێوەدەچێت.. بەڤیدیۆ

*بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەوە سەنتەری شەکرە لەشارى سلێمانى هەڵدەست بەچەند چالاکیە لەناوسەنتەری شەکرەکە. کاتژمێر ١٠:٠٠ .. بە ڤیدیۆ

*ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهاوکاری رێکخراوی (UNDP) بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) خولێکی پێناساندن دەربارەی پرەنسیپەکانی کاری پەلەمانی ئەبەستێت ، بەئامادەبوونی بەڕێز جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەهوتێل شاری جوان (گراند میلینیۆم) لەسڵێمانی. کاتژمێر ٩:٠٠.. بە ڤیدیۆ

* ئه‌مڕۆ ٢٣٤ ساڵ به‌سه‌ر دروستکردنی شاری سلێمانی-دا تێپه‌ڕده‌بێت، مێژوویە‌کی سلێمانی پڕە له‌ تێکۆشان و هه‌ڵکشان و داکشانی ڕۆشنبیری و سیاسیی لە باشوری کوردستاندا، بەهۆی زیندووبوونی شارەکەوە، بە فەرمی بە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ناسێندراوە.  ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

* نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشكی هەرێم، پێشمەرگە، پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان و چەند بابەتێكی دیكە، ڕەخنەیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩-ی عێراق هەیە و دەڵێن: بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ١٣.٩%-یە، بۆیە دەبێت پشکەکەشی بە هەمان ڕێژە بێت، بەدواداچونێکى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

* هاوژین مەلا ئەمین، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، شەنگال وەک نموونەیەک بۆ خۆبەڕێوەبەریی ناوچە دابڕێندراوەکان دادەنێت و دەشڵێت: ئەگەر پێکهاتەکانی شەنگال یەکگرتوو نەبن، ڕەنگە تووشی پاکتاوی دیکە ببن… بەڤیدیۆ
* دژی بڕیارەکەی ئەمریکا دەربارەی سێ لە بەڕێوبەرانی پەکەکە، چین و توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، بەگرنگییەوە باس لە یەکڕیزیی گەلی کورد ەکەن و دەڵێن، ئەم بڕیارە تەنها پەیوەندیی بەو سەرکردانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە دۆزی کوردەوە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە… بە ڤیدیۆ