ڕۆژەڤی ١٦/١١/٢٠١٨

- لە شارۆچکەى ڕانیە-ى ئیدارەى ڕاپەڕین، گەنجان چالاکیەکی بە مەشخەڵ بۆ شەرمەزارکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا دژی سەرکردەکانی کورد ئەنجام دەدەن، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بە ڤیدیۆ.



- بازاڕی مەجید بەگ، پێکهاتوو لە گوزەرێک کە نزیک ۱۰ـ۱٥ دوکانی فرۆشتنی ئامێری مۆسیقا بە هەموو جۆرەکانیەوە، کە دەکەوێتە شەقامی پێرەمێرد و سەروو بەر دەرکی سەرا لە شاری سلێمانی، کە لە تەنها دوکانێکەوە لە لایەن دوو براوە دەستیپێکردووە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

- هاوڵاتیانی شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ناڕەزایی نیشان دەدەن لە بەردەوامیی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، دواتر لەسەر پێشنیازی زۆربەی فراکسیۆنەکان دانیشتنەکە بە کراوەیی هێڵدرایەوە هەتا ئێستا هیچ دانیشتنێکی دیکە ئەنجام نەدراوە، بەدوادا چوونێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- هەرچەندە لە ساڵی ١٩٩٢ وە حکومەتی هەرێم دامەزراوە، بەڵام تا ئێستا ژنان لە پێگە سەرەکییەکانی ئیدارەداندا بواری کارکردنیان پێنەدراوە و لە شاندەکانی پێکهێنانی حکومەت و ڕێککەتنی لایەنەکاندا بوونیان نییە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- ناڕه‌زایه‌تیی چین و توێژه‌ جیاجیاکانی باشوری کوردستان بەردەوامە دژ به بەردەوامیی ‌گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لەوبارەیەوە هاوڵاتیانی گه‌رمیان بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.

د.ع