ڕۆژەڤی ١٧/٧/٢٠١٨

*هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیە ڕەخنە لە لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت دەگرن، کە بەهێزێکی کوردستانیی وەک پەکەکە دەڵێت "داگیرکەر"، هۆشدارییش دەدەن،  کە ئەگەر لەم هەلومەرجەدا کورد خاوەنییەک وتاری نەتەوەیی نەبێت دەستکەوتی باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیش لەباردەچێت.. بە ڤیدیۆ


*بەهۆی نەخۆشیەکیی ڕووەکییەوە چەندین ساڵە جوتیارانی باڵەکایەتی بێ هەڵگرتنەوەی بەروبووم زەویەکانیان جێدەهێلن و بەربومەکانیان لەناودەچن، بۆ ئەوەش ڕەخنە لە حکومەت دەگرن کە هاوکاریی نەکردوون، بەرپرسانی کشتوکاڵیش دەڵێن ناتوانین چارەسەریی بکەین. بە وێنە

*ژماردنەوەی دەنگەکانی سندوقە تانەلێدراوەکان پارێزگای موسڵ ئەمڕۆ دەست پێدەکات.

*ئەمڕۆ ڕێکخراوی کۆنسیس(هاوپەیمانیی تۆڕی ڕێکخراوە کوردییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی) ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی و یادی ٢٠ ساڵی ڕاگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی دەکاتەوە، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە لە شاری هەولێر و کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە شاری سلێمانی.. بە ڤیدیۆ

*کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی و ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە، مەراسیمێک لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامدەدات، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانیی.. بە ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ یەکێتی نابینایان ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆز دەکات و خەڵاتی ئەو ڕاگەیاندنانە دەکات، کە گرنگییان بە کار و چالاکییەکانیان داوە، ڕۆژنیوز-یش یەکیکە لەو ڕاگەیاندنانە.. بە ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلیمنای ئاماری شەش مانگی ڕابردوو ڕادەگەیەنێت.. بە ڤیدیۆ

*ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ناڕەزایی نیشان دەدەن لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دەڵێن، کە پێویستە ڕای گشتیی دروست بکرێت و ڕێگا لەو داگیرکارییانە بگیرێت.. بە ڤیدیۆ