ڕۆژەڤی ٤/٧/٢٠١٨

*دەوڵەتی تورك لە هێرشەكانیدا بۆ سەر باشوری كوردستان پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان و دارستانەكان دەكاتە ئامانج، بەوەش ژینگەی كوردستان وێران دەكات، لەوبارەیەوە و لەسەر ڕێژەی زیانەکان و مەترسییەکانی، هەژار ماهیر، سەرۆكی ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، تایبەت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. وێنە


*داگیرکارییەکانی سوپای تورک درێژەی هەیە، لە بەرامبەردا ناڕەزایی هاوڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەکان بەردەوامییان هەیە، لەو چوارچیوەیەدا هاوڵاتییانی کورد و عەرەب لە شاری کەرکوک، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و جگە لە ئیدانەکردنی داگیرکارییەکان، داوای یەکدەنگی لایەنە کوردییەکان و هەڵوێستی حکومەتی عێراق دەکەن.. وێنە و ڤیدیۆ

*دەوڵەتی تورك بە داگیركارییەكانی بۆ سەر باشوری كوردستان دەیەوێت هەژموونی خۆی زیاتر بسەپێنێت و داگیركاریی فراوانتر دەكات، لەو بارەیەوە هاوڵاتیانی خورماڵ بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و پەیامی خۆیان دەگەیەنن.. وێنە و ڤیدیۆ

*هەولێر، دەزگای دانیاڵ میتران بە هاوكاریی رێكخراوی پاو و بە ئامادەبوونی كونسڵی فەرەنسا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی  دەرەوەی حكومەتی هەرێم و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆتایی بە قۆناغییەكەمی خوێندنی نافەرمی دەهێندرێت كە لە ماوەی رابردوو لە نێو كەمپەكانی سنوری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كراوە، شوێن: لە هوتێل شیراتۆنی نێودەوڵەتیی، كات ٠٤:٣٠.. وێنە و ڤیدیۆ

*ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە شاری کەرکوک بەردەوامیی هەیە.

*سەردان و کۆبوونەوەکانی تەڤگەری ئازادیی لە شاری کەرکوک بەردەوامیی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی لە شارەکە دەکەن.. وینە و ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتتژمێر ١١:٠٠ پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ماجدی مۆڵ-ی شاری سلێمانی دەکرێتەوە.. وێنە و ڤیدیۆ

* ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لە شارۆچکەی کەلار گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم پارکی لەیلا قاسم-دا ئەنجام دەدەن..وێنە و ڤیدیۆ

*پێشانگای کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بەردەوامیی دەبێت، کاتژمێر ٠٤:٠٠، وینە و ڤیدیۆ