ڤیەنا، چالاکیی بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستیپێکرد

ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا چالاکییەکی بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستپێکرد.


چالاکیی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڤیەنا-ی پایتەختی نەمسا لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد بۆ ماوەی دوو مانگ لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ بۆ ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەبەر دەم تەلاری کارلپلاتز ئۆپەرای ڤیەنا بەڕێوەدەچێت.

یەکەم ڕۆژی چالاکییەکە دوێنێ لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئاڤێستاوە ڕێکخرا، لەو چالاکییەدا وێنە و پۆستەری ئۆجالان، هەروەها پانکاردی "ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان" هەڵواسرا و بڵاوکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا.

ڕاگەیەندراوێکیش لەلایەن عوسمان یلدرم و لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردستانەوە خوێندرایەوە و تێیدا ڕاگەیەندرا: بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان، پێویستە بڕژێینە سەر شەقامەکان و پشتگیریی ڕێبەرەکەمان بکەین.

ئەمڕۆش تەڤگەری گەنجان چالاکییەکە بەڕێوەدەبات.

 

 

ش.ف