تەرمی زەكی شەنگالی بەخاكدەسپێردرێت

تەرمی زەكی شەنگالی، ئەندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی، سبەی بە مەراسیمێكی فراوان لە شەنگال بەخاكدەسپێردرێت.


بڕیارە سبەینێ‌ بە مەراسیمێكی فراوان تەرمی زەكی شەنگالی، كە لە شەنگال بە مام زەكی ناسرابوو، بەخاكبسپێردرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی ١٥ی ئاب، زەكی شەنگالی بەهۆی بۆردوومانێكی سوپای توركەوە شەهید بوو.

مەراسیمی بەخاكسپاردن، سبەینێ‌ لە شەنگال كاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات، لە چوارچێوەی بەرنامەكەدا، گەلی ئێزدخان سەرەتا لە شارۆچكەی خانەسۆرەوە بەرەو هەرێمی سەردەشت دەچن لەسەر چیای شەنگال، دواتر جەماوەر لەوێوە دەچنە گوندی كۆلكا، كە تەرمی مام زەكی شەنگالی لێیە.

دوای ئەوە تەرمی زەكی شەنگالی بە شان دەبەنە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان، تەرمی مام زەكی لەوێ بەخاكدەسپێردرێت.

ك.ك