بەتۆمەتی قاچاخچێتی چەند بەرپرسێکی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران

بە تۆمەتی بەقاچاغ بردن و فرۆشتنی نەوت، چەند بەرپرسێکی ئاسایش لە شاری هەولێر دەستگیرکران، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش هەواڵە پشتراست دەکاتەوە.


ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی شاری هەولێری ڕاگەیاند.

سەفین دزەیی وتی: بەپێی هەندێک ڕاپۆرت و بەمەستی لێکۆڵینەوە چەند بەرپرسێکی ئەمنی دەستگیرکراون، بەڵام هیچ کەسێک تۆمەتبار نەکراوە.

وتیشی: لەدوای لێکۆڵینەوە ئەگەر پێویستبێت حکومەت ڕێکارەکان دەگرێتەبەر.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەو بەرپرسە ئەمنیانە لە ئاسایشی گشتی هەولێردان و بەرپرسی باڵایان تێدایە، تۆمەتەکەشیان فرۆشتنی نەوتە بە ڕێگای نایاسایی.

س.ح