سلێمانی، منداڵێکی ساوا فڕێدەدرێت


ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کە منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی فڕێدراوە و مەفرەکانی پۆلیس دۆزیویانەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان-ی پۆلیسی سلێمانی،"شەوى ڕابردوو منداڵێکى تازە لە دایکبوو کە ڕەگەزى نێرە لەلایەن مەفرەزەکانى هێزەکانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانییەوە دۆزراوەتەوە".

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "منداڵەکە لە گەڕەکى ئیبراهیم پاشای شارى سلێمانى فڕێ دراوە و لە ئێستادا کارى یاساى بۆ ئەنجامدراوە و ڕەوانەى (نەخۆشخانەى شار) لە شارى سلێمانى کراو لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە".

ش.ف