عەفرین، ٤ چەتە کوژران

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دووەمی قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییە شەڕڤانان لە شێراوای سەربە عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەرڤانانمان لە گوندی خەزاوییەی سەربە شێراوا، دوێنێ چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی ئەحراری شەرقی ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.

یەپەگە ناوی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: سەمیر فاریس، عەتا خالید قاسم، وەلید عادل جەدو، یەحیا حەلەبی.

س.ح