عادل عەبدولمەهدی ناوی وەزیرانی کابینەی نوێ ڕادەگەیەنێت

عادل عەبدولمەهدی بەنیازە لە هەفتەی داهاتوودا ناوی وەزیران و بەرنامەی کابینە نوێیەکەی عێراق ڕابگەیەنێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ، نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە ڕاگەیەندراویکدا، ئاشكرایكرد، كە عادل عەبدولمەهدی بەنیازە لە هەفتەی داهاتوودا ناوی وەزیران و بەرنامەی کابینە نوێیەکەی حکومەت ئاشکرا بکات.

ڕاگەیەندراوەکە، ڕوونیکردووەتەوە، کە ئێستا عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەكان و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن، بۆ دیاریكردنی رۆژێكی گونجاو كە دواتر رادەگەیەندرێت.

 

ش.ف