سبه‌ینێ یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌


ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان

لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، که‌ سبه‌ینێ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌.

که‌مێک پێش ئێستا لیژنه‌ى بینینى مانگ ڕایگه‌یاند، که‌ سبه‌ینێ یه‌ک شه‌ممه‌ یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌.

له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ سعودیه‌ مانگی شه‌وال بینرا و سبه‌ینێ وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌و وڵاته‌ دیاری کرا، وه‌قفی سوننه‌ی عێراق-یش ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که‌ له‌ ئوردون و ئیندۆنیزیا و مالیزیا و تورکیا و ژاپۆن و ئوسترالیا و هیندستان سبه‌ینێیان کرده‌ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.

ک.ک